سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ: هاوڵاتییان دەنگ بە هێزێکى ئازاى دەرەوەى دەسەڵات بدەن و ئۆپۆزسیۆن بەهێز بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ لە بنکەیەکى دەنگدان لەشارى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەنگیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە لێدوانێکدا لەدواى دەنگدانى، شاسوار عەبدولواحید داواى لە هاوڵاتییان کرد کە بەشدارى لە هەڵبژاردن بکەن و بچنە سەر سندووقەکانى دەنگدان.

ناوبراو وتیشى "هاوڵاتیان چوار ساڵ جارێک فرسەتى ئەوەیان بۆ هەڵدەکەوێت کە نوێنەرانى خۆیان هەڵبژێرن".

داواشى لە هاوڵاتییان کرد کە دەنگ بە هێزێکى ئازاى دەرەوەى دەسەڵات بدەن و ئۆپۆزسیۆن بەهێز بکەن.

لەکاتژمێر ٧ى بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەستیپێکرد و هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێرى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتیى بەڕێوەدەچێت.

لە سەرانسەری عێراق بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان هەشت هەزار و ٢٧٣ بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.

News Code 3637

Your Comment

You are replying to: .
captcha