بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکێتی لە کەرکووک بەڕەسمی کاندیدێکی وەلا دەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی یەكێتی لە كەركووک بەڕەسمی پشتی لە كاندیدێكی تری ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە تاکە کاندیدی حزبەکەی لە بازنەی ٢ی کەرکووک تەنیا دکتۆر گەیلان قادرە، ئەوەش لەکاتێکدایە کاندیدێکی تری لە هەمان بازنە هەیە.

ئەو هەڵوێستە نوێیەی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هاتووە کە ڕۆژی هەینی بڵاویکردۆتەوە و تیادا جەخت دەکاتەوە لە پشتیوانی یەک کاندید لە بازنەی دووی کەرکووک.

بەپێی روونکردنەوەکەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: "چە‌ند رۆژێکە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فۆنە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتیانی شاری کەرکووکە‌وە‌ دە‌کرێت بە‌ ناوی نووسینگە‌ی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ و داوا لە‌ ھاوڵاتییان دە‌کرێت کە‌؛ دە‌نگ بدە‌‌ن بە‌ دکتۆرە‌ ئاشتی، بۆیە‌ بە‌ پێویستمانزانی بۆ رایگشتیی و کەرکووکییە‌‌ خۆشە‌ویستە‌کان بە‌تایبە‌ت روون بکە‌ینە‌وە‌ کە‌؛ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ک‌ ئێمە‌ ئاگاداری ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ نین و تاکە‌ کاندیدی ھاوپە‌یمان کوردستانیش لە‌بازنە‌ی ٢ی کەرکووک تە‌نھا گە‌یلان قادرە‌".

هەروەها هاتووە: "داوامان وایە‌ لە‌و بازنە‌یە‌ دە‌نگە‌کانتان ھە‌ر بۆ ئە‌و بێت (گەیلان قادر) نە‌ک کە‌سی تر، ئە‌و بڕیارە‌ش لە‌بە‌ر رۆشنایی بە‌رژە‌وەندی ھاوپە‌یمانی کوردستان و گشتی دراوە‌".

هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی دووی کەرکووک دوو کاندیدی هەیە و هەردووکیان یەکێتین، ئەوانیش ئاشتی مەهدی و گەیلان قادرن، کە لەگەڵ عەرەب و تورکمان و ژمارەیەک کاندیدی تری کورد کێبڕکێی بەدەستهێنانی چوار کورسی ئەو بازنەیە دەکەن.

لە 4ی تشرینی یەکەم، ئاشتی مەهدی لە لێدوانێکدا بۆ سایتی‌ کەرکووک ناو جەختی کردەوە "هەوڵێک هەبوو لەلایەن حزبەکەمەوە لە بازنەی دووی کەرکووک دوورم بخەنەوە، بەڵام من پێداگریم کرد لەوەی بمێنمەوە و لە بانگەشە بەردەوام بم".

News Code 3625

Your Comment

You are replying to: .
captcha