کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی باڵای حیزبی سۆسیالیست دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 10 بەربژێری لە هەر سێ پارێزگاکە دەکشێنێتەوە، هەروەها حیزبەکە پشتیوانی بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و داوا لە ئەندام و لایەنگرانیان دەکات لەو بازنانەدا دەنگ بە بەربژێرانی پارتی بدەن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و رێکخستنەکان و پێشمەرگە دێرینەکانی ئەو حیزبە ئەنجام دراون و جەخت کراوەتەوە کە پێویستە هەمووان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و پشتیوانی لە بەربژێرەکانی پارتی بکەن.
Your Comment