بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هەڵبژاردنێکی گرنگە و هەنگاوی سەرەتایە بۆ بنیاتنانی ڕێگەیەکی درێژ، هەروەها جەختی کردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دروست و ڕوون و دادپەروەرانە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق جیاوازدەبێت لە جارانی پێشوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا چاودێرانیان بڵاو دەبنەوە بۆ چاودێری کردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەمەش ئەرکیان زیاتر دەبێت.
پلاسخارت سەبارەت بە ژمارەی چاودێرانیان بۆ چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق گوتی: ژمارەی چاودێران 800 کەسن، بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکرێت.
Your Comment