بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووە: "دروست كردنى ژووره هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى هه‌بوو له به‌جێگه‌یاندنى ده‌ستكه‌وتێكى زۆر، له‌نێویشیاندا دروست كردنى دوو لیواى هاوبه‌ش له ناوچه‌كانى بۆشایی ئه‌منى نێوان هێزه‌كانى ناوه‌ند و هه‌رێم كه تیایدا تیرۆرستانى داعش چالاكیان ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، ژوره هاوبه‌شه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش و هه‌میشه‌یی بۆ پشتیوانی كردنى هاریكارییه‌كان دژى تیرۆرستان، هه‌روه‌ها پاڵنه‌ریش بو بۆ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى جموجۆڵى كه‌رته‌كان بۆ ڕێگری كردن لهدزهكردن و نه‌هێشتنى تیرۆرستان و ڕاوه‌دونانیان، ئه‌مه‌ش بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى گرنگ بۆ پته‌و كردنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه.
Your Comment