پێکهێنانی هێزی هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەسکەوتی گرنگی هەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنى چوار ده‌ستكه‌وتى گرنگ له‌میان پێکهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووە: "دروست كردنى ژووره‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى هه‌بوو له‌ به‌جێگه‌یاندنى ده‌ستكه‌وتێكى زۆر، له‌نێویشیاندا دروست كردنى دوو لیواى هاوبه‌ش له ‌ناوچه‌كانى بۆشایی ئه‌منى نێوان هێزه‌كانى ناوه‌ند و هه‌رێم كه‌ تیایدا تیرۆرستانى داعش چالاكیان ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، ژوره‌ هاوبه‌شه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش و هه‌میشه‌یی بۆ پشتیوانی كردنى هاریكارییه‌كان دژى تیرۆرستان، هه‌روه‌ها پاڵنه‌ریش بو بۆ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى جموجۆڵى كه‌رته‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌دزه‌كردن و نه‌هێشتنى تیرۆرستان و ڕاوه‌دونانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى گرنگ بۆ پته‌و كردنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه‌.

News Code 3559

Your Comment

You are replying to: .
captcha