بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهعدى ئهحمهد پیره ئهندامى مهكتهبى سیاسى یهكێتى له شهنگال له كۆبوونهوهیهكدا ڕایگهیاند، بەداخەوە ژمارەیەکی زۆری ژنان و كچانى ئێزیدى بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بە دڕندانەترین شێوە دوور لە بەها مرۆڤایەتیەکان کە هیچ ئاینێکی ئەرزی و ئاسمانی قبوڵی ناکات ئازاریان چەشت ، بەداخەوە تا وەکو ئێستاش بەسەدان لەو کچ و ژنانە کە ئێمە بەدایک و خوشک و کچی خۆمانیان دەزانین بێ سەر و شوێنن.
سهعدى پیره ئهوهشى خستهڕوو، لەسەرەتای دروستبوونی کارەساتەکە کە بەداخەوە دەکرا روونەدات ئەگەر ئەو هێزانەی پێش کارەساتەکە لە شەنگال بوون شەنگال و ناوچەکەیان چۆڵ نەکردبا، بۆیە پێیان وایە دەبێت لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە بەهۆی کەمتەرخەمیان ئەو کارەساتە گەورەی لێ کەوتەوە ، قوربانی یەکەمیش کچان و ژنانی شەنگال بوو ، لە ئێستاشدا کە هەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراق بەڕێوەیە پێویستە پێش هەموو چین و توێژێک کچان و ژنانی شەنگال بەدەنگەکانیان تۆڵەی خۆیان لەو کەس و لایەنەنانە بکەنەوە کە بوونە هۆی ئەو مەینەتیەی بەسەریان هات.
Your Comment