سلێمان سۆیڵو پیرۆزبایی لە وەزیری ناوخۆی نوێی ئێران دەکات

بەشی تورکیا- سلێمان سۆیڵو پیرۆزبایی لە دەست بەکار بوونی ئەحمەد وەحیدی وەکوو وەزیری ناوخۆی نوێی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی نوێی کۆماری ئسلامیی ئێران پیرۆزبایی دەست بەکار بوونی لێ کرد.

سلێمان سۆیڵو لەو پێوەندییەدا جەختی لە هاوکاریی نێوان وەزارەتخانەکانی هەردوو وڵات کردەوە بەمەبەستی فراوان کردنی هاوکارییە مێژوویی و ستراتێژییەکانی ئێران و تورکیا.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئانادۆڵۆ پرسی کۆچ و کۆچبەران، دۆخی سنوورەکان، شەڕی تیرۆریزم و هاوکاریی دۆستانە نێوان ئێران و تورکیا تەوەری دیکەی پێوەندییە تەلەفۆنییەکە بوون.

News Code 3510

Your Comment

You are replying to: .
captcha