بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە بهختیار جهبار شاوهیس وتهبێژى فراکسیۆنى یهکێتى بۆ یهکهمجار زانیاریێکى گرنگ لهبارهى ئهو پهیامه ئاشکرا دهکات که ئێران بهر لهڕێفراندۆم یهکێتى ئاگادارکردۆتهوه.
دهشڵێت: "ڕۆژى 19ى 8ى 2017 وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران سەعات 9ی بەیانی گەیشتینە بارەگای باڵیۆزخانهى ئێران لە بەغدا، لەوێ ئیرەجی مەسجدی سەفیری کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاریدەدەرانی پێشوازی گەرمیان لێکردین".
ناوبراو دهشڵێت: "ئاغای مەسجدی هەر لەسەرەتاوە کۆمەڵێک یادگاری خۆیی و مام جەلالی بۆ گێڕاینەوە کە مێژوەکەی بۆ ساڵانی هەشتاکان و دواتریش دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس دەگەڕانەوە".
بهوتهى وتهبێژى فراکسیۆنى یهکێتى له بهغدا، "ئاشنایەتی خۆی لەگەڵ هەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتیی نەشاردەوە و ناویانی دەهێنا، هەروەک لەچەند شوێنێکدا پەرۆشی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکگرتوویی ناوماڵی یەکێتیی دووپات دەکردەوە و چیرۆکی لەوبارەوە باس دەکرد".
بەختیار شاوەیس دهڵێت: "لەڕاستیدا ئێمەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی بۆ هیچ یەک لەمانە داوای دیداری مەسجدی مان نەکردبوو، بەڵکوو بۆئەوە بوو لەوکاتەدا گفتوگۆی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکرا، تورکمان و عەرەب لۆبییێکیان دروست کردبوو بۆئەوەی لە ناوپەرلەمان لە یاساکەدا دەنگبدرێ بەوەی کە هەڵبژاردن لە کەرکووک تایبەتمەندی پێبدرێ یان لەو پارێزگایە نەکرێ، ئێمەیش دەمانویست لە ڕێگەی سەفارەتی ئیرانەوە گوشار لەلایەنە شیعیەکان بکرێ و دەنگ بەدواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک نەدرێ و تایبەتمەندی کەرکووک نەگرێتەوە و بەهەمان میکانیزمی باقی پارێزگاکانی تری عێراق لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکە لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت".
لهو ڕوهشهوه بهختیار شاوەیش ئاشکرای کردوه، "کاتێک لە قسەکان تەواو بووین، ئاغای مەسجدی وتی، ئێوە بۆ یاسای هەڵبژاردن هاتوون، بەڵام دەزانن کە ئێستا کەرکووک لەچ مەترسیێکدایە بۆ کورد و بۆ یەکێتیی؟".
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر پهیامهکهى ئێران ئاشکرا دهکات و دهڵێت: "باڵیۆزى ئێران پێى وتین، ئێوە دەزانن لەچەند ڕۆژی ئایندە نەک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ناکرێ، بەڵکوو کەرکووک بەتەواوی لەدەستدەدەن ئەگەر ئەو ڕیفراندۆمە بکرێ، ئێمە ئاگاداری تەواوی پیلانەکەین، بڕۆن واز لە یاسا و شتی لەبابەتە بهێنن و بەسەرکردەکانتان بڵێن با ئەو ڕیفراندۆمە دوابخەن لەئێستادا، چوونکە یەکەم کەس کە زەرەری تیا دەکەن ئێوەن، من لەبەر دڵسۆزی بۆ مام جەلال و دۆستایەتی ئەمە بەئێوە دەڵێم".
ئاشکراشی دهکات، "دوای چەند ڕۆژێک کە گەڕاینەوە بۆ کوردستان، هەریەک لای خۆیەوە پەیامەکەی ئێرانمان گەیاند، بەڵام گوێیان لێنەگرتین، دواتر دەرکەوت ئاغای مەسجدی چی وت هەروا دەرچوو، یاساکە لە پەرلەمان دەرنەچوو، کەرکووک و ناوچە کێشەدارەکان خۆمان خۆش کە دەکاتە 51%ى خاکی کوردستان، بەم کەتنەشیان کوردیان گەڕاندەوە سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی".
Your Comment