وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: نزیکەی یەک ملوێن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان‎ سەر بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.

کوردپرێس:

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ٩٢٦ هەزار و ١٨ ئاوارە و پەنابەر هەیە".

لەماوەی ٣٩ ساڵی حکومڕانی پادشایەتی ئەفغانستاندا هیچ کەسێک لە سێدارە نەدراوە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٦٦٤ هەزار و ٢٣٧ ئاوارەی ناوخۆن، ٢٤١ هەزار و ٩٣٧ پەنابەری سوورین، هەشت هەزار و ٤٩٧ پەنابەری توركین، ١٠ هەزار و ٥٤٨ پەنابەری ئێرانین، ٧٣٦ پەنابەری فەلەستینین لەگەڵ ٨١ پەنابەری جۆراوجۆر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنیا ٪٣٠ـی لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان ٣٦ كەمپە، هەروەها ٧٠٪یان لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ٤١٥ ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگای هەولێر دەژین، ٤٠٪ـی لە پارێزگای دهۆك، ١٩٪یشیان لە پارێزگای سلێمانین.

لەدوای سەرهەڵدانی گرووپی چەکداری داعش لەهەریەکە لە عێراق و سوریا، ژمارەیێکی زۆری هاوڵاتییانی سوریا و عێراق ئاوارەبوون و بەشێکی زۆریشییان، روویان لە هەرێمی کوردستان کرد

News Code 3322

Your Comment

You are replying to: .
captcha