48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 48 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون گەیشتە 7 هەزار و 581 کەس.

کوردپرێس:

دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا رایگەیاند: حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان و (48) تووشبوی نوێی ڤایرۆسی (کۆڤید 19) تۆمارکراوە.

دکتۆر جوان مستەفا گوایشی: پێنج پیاو دو ژن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، توشبوەکانیش (24) کەس لە رەگەزی نێر و (24) کەس لە رەگەزی مێ-ن.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند: لە (24) سەعاتی رابردودا (9) حاڵەتی چاکبونەوەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:

تووشبووان: 7581

چاکبوونەوە: 1087

گیان لەدەستدان: 241

News Code 332

Your Comment

You are replying to: .
captcha