بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراو نوێنەری نووسینگەکانی شاروشارۆچکەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی کۆ بووەوە و پەیوەست بەگۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و چاکسازی لەچەند دامەزراوەیێک بە ئامادەبووانی وتووە: یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە و نەھێڵین یەکێتی لەوەزیاتر بەلاڕێداببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتی دڵنیاییداوە هەموویان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزن و داوای لە پێشمەرگە دێرینەکان کردووە، بە گەرموگوڕییەوە کار بۆ بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment