بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فۆرات نیووز بڵاوی کردەوەتەرمی ئەندامی یەژا ستار دیجلە ئوزوم کە لە ٢٦ تەمووزی ٢٠٢٠١ لە هەرێمی مەیدان بەلەک-ی سەر بە جولەمێرگ لە بۆردوومانی فرۆکە شەڕکەرەکانەوە ژیانی لە دەستدابوو، ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە و لە شاری خۆی ئیلح بە خاک سپێردرا.
خێزانەکەی لە ٢٧ تەمووز چووبوون بۆ جولەمێرگ بۆ ئەوەی جەنازەی کچەکەیان وەربگرنەوە بۆ ئەوە مەبەستە نەموونەی پشکنینی DNA-یان پێشکەش کردبوو، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە تەرمی کچەکەیان بە پارچە کراوی لە دەوڵەت وەرگرتەوە.
هاوکات خێزانی ئەندامەکەی YJA star ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ژێر چاودێریی وردی پۆلیسدا لە گۆرستانی ئەسری شاری ئیلحج جەنازەی کچەکەیان بە خاک سپاردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment