کوردپرێس:
جووتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت هه‌قێكى فه‌رمانبه‌رانه لاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام دۆخى ئێستاى دارایی گونجاو نیه بۆ دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ڕابردودا حكومه‌تى هه‌رێم داواى له وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆئه‌وه‌ى پێشنیارى خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه میكانیزمێك دیارى بكه‌ن بۆ هه‌ژماركردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دانه‌وه‌ى پاشكه‌وتى مووچه دواى باشبوونى دۆخى دارایی هه‌رێم.
زیاتر له حه‌وت ساڵه فه‌رمانبه‌ران به پاشه‌كه‌وت و لێبڕینه‌وه موچه وه‌رده‌گرن و جگه له‌و بڕه پاشهكهوتهى كه به‌فه‌رمى تۆماركراوه حكومه‌ت چه‌ند مانگێك به لێبڕینه‌وه موچه‌ى دابه‌ش كرد‌و به‌هۆى بهرزنهكردنهوهى پله‌ى فه‌رمانبه‌رانیش شایسته‌ى دارای پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
Your Comment