مەکتەبى سیاسی پارتى لە وەڵامى یەکێتىی نیشتمانی: ٣١ی ئاب دەرکردنی گەندەڵتر بە گەندەڵ بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسیی پارتی دیموکراتى کوردستان لەبارەى راگەیەنراوەکەى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى لەبارەى ٣١ی ئابەوە ەنها بە ڕەستەیێک رایگەیاندووە ٣١ـی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد)بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبى سیاسیى یەکێتى لە ساڵرۆژی ٣١ی ئابدا راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند "بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەکانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەک لە هێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەکەمان کە بووە هۆی شەهید بوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا و بە جەرگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێکۆشەرانی رێی رزگاری یه‌کێتی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو".

مەکتەبی سیاسیی پارتی بە شەش وشە وڵامی ڕاگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوەتەوە و نووسیویەتی: "31ـی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد - دەرکردنی گەندەڵتر بە گەندەڵ) بوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3242

Your Comment

You are replying to: .
captcha