بەرهەم ساڵح: کێشەکانی ناو یەکێتی ئەنجامی کەڵەکەبوونی گرفتە راستەقینەکانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی باڵای یەکێتی جەختی کردەوە کێشەی ناوخۆیی حزبەکە ئەنجامی کەڵەکەبوونی گرفتە راستەقینەکانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لەمیانی بەشداری کردنی لە کۆنگرەی رافیدەین لە بەغدا رایگەیاند "کێشەکانی ناو یەکێتی کێشەی ناوخۆیی حزبێک و کێشەی نێو یەک خێزانن، کە جێی داخ و جێی نیگەرانین. گرنگترین شت ئەوەیە چارەسەرێکی دوور لە توندوتیژی هەبێت بۆ ئەو کێشانە."

بەرهەم ساڵح وتیشی "من بەشەخسی خۆم لەگەڵ کەسانی دیکەش، دەستوەردانمان کردووە بۆ ریگری کردن لە هەر گرژییێک."

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە "کێشەکان ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەند گرفتێکی دیکەی راستەقینەن."

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "ئەو جۆرە کێشانە بۆ یەکێتی و سلێمانی شتی نوێ نین...لەکۆتاییدا دەبێت چارەسەری دوور لە توندوتیژی بۆ بدۆزرێتەوە بۆیان."

ئەوەشی خستەڕوو "ئەرکی من ئەوەیە کە بەوپەڕی دڵفرانی و بەوپەڕی تواناوە کار بکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3232

Your Comment

You are replying to: .
captcha