قەیرانەکانی ئەمڕۆ بەهۆى سزادانی یەکێتییەوە بوو لەلایەن دەنگدەرانیەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری هەموو ئەو قەیرانانە بەرۆکی یەکێتیی گرتووە دەرئەنجامی سزادانی یەکێتی لەلایەن دەنگدەرانیەوە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى: "سه‌رباری بیروڕای جیاواز و کێشه‌ نێوخۆییەکان، سەرباری ئاستەنگی و هەبوونی دەیان قەیرانی ناوخۆیی لە هەرێمەکەماندا، بەڵام بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، چوونکە لەوێوە دەتوانین کێشە و پرسە دوورمەودا و هەنووکەییەکان، دەردەشە بکەین و مافە جێگیرەکانمان لە دەستوور بەردەوام مسۆگەربکەین و شەڕی بەدەستهێنانی داواو مافی گەڵەکەمان لە بەغدا ئەنجام بدەین.

ناوبراو دەشڵێت: ئەوەی لە ئێستادا له‌هه‌موو شتێک‌ بۆ داهاتووی کورد و هەرێمەکەمان گرنگترە، مانه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌ به‌ گه‌ورەیی و بەهێزیەوە. تا یەکێتی گەورەتر و بەهێزتربێت، ئەوەندە ئایندەی کورد و گەڵەکەمان رۆشنتر دەبێت.

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى باس لەوە دەکات، خەڵکی کوردستان دووچاری سەدان قەیرانی دەستکرد کراون، هۆکاری هەموو ئەو قەیرانانە، دەرئەنجامی سزادانی یەکێتی لەلایەن دەنگدەرانیەوە بووە.

لەبارەی کێشەکانی ناو یەکێتییەوە هەرێم کەمال ئاغا جەختیش دەکاتەوە کە بەدڵنیاییەوە وەک یەکێتی کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکەن و بەپشتیوانی ئیرادەی خەڵک هەڵبژاردن دەبەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3231

Your Comment

You are replying to: .
captcha