کوردپرێس:
جووتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌میدیاى پارتى وتووه، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه، بڕیار دراوه ئه‌و داهاته‌ى دێته‌ده‌ستى پێشینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێت.
ئه‌وه‌شى وتووه، "ئه‌م مانگه مانگی دووەمە مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت، فەرمانبەرانیش دڵنیا دەکەینەوە مووچەی مانگی هەشت کە به‌بێ لێبڕینە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا تەواودەکرێت‌و هیچ کێشەیه‌كى تێدانییە".
له‌باره‌ى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه وته‌بێژى حكومه‌ت ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و پاره‌یه گه‌یشتبێته هه‌رێمى كوردستان‌و وتى:"چاوەڕوانین لەو ڕۆژانە 200 ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ش بنێردرێت".
له‌ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌و پێشمه‌رگه موچه‌یان وه‌رگرتوه.
Your Comment