کوردپرێس:
رێزان شێخ دلێر ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسیەکانى عێراق بە لایەنەکانى هەرێمی کوردستانیشەوە دەیانەوێت رۆڵی پەرلەمان لاواز بکەن، چوونکە پەرلەمان دەسەڵاتی بەسەر دەسەڵاتى جێبەجێکردنەوە هەیە.
ئاماژەى بەوەش دەکات، پەرتەوازەیی لایەنەکان لەناوخۆی هەرێم کاریگەریى لەسەر کارەکانى بەغداش دروست کردووە کە وەک پێویست نەتوانرێت لەسەر پرسە نەتەوایەتییەکان کار بکرێت.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، لایەنەکانى هەرێم ئەوەندە بیر لە بەرژەوەندییەکانى خۆیان دەکەنەوە ئەوەندە بیر لە مەسەلە نەتەوایەتییەکان بکەنەوە".
Your Comment