کوردپرێس:
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتى ڕایگه‌یاند، دوای پێشنیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان شاندێك چوونه‌ته لای لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و ڕه‌زامه‌ند بووه ئه‌گه‌ر 64 واژۆ كۆ بكرێته‌وه له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وا كوردستان جێده‌هێڵێت.
عه‌تا سه‌راوی ئاماژەى بەوەش کردووە، تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 98 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامی ناردوه به‌وه ڕازی نیه، بەڵام بافڵ تاڵەبانى وتى مادام ئیوە وەک زۆرینەى سەرکردایەتى واژوو دەکەن کە لاهوور بچێتە دەرەوەى وڵات، ئەو ئامادەیە لەگەڵیدا دابنیشێت و کێشەکانى لەگەڵدا باس بکات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئێستا دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێت ئه‌وا دۆخه‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست ده‌رده‌چیت و كۆنترۆڵ ناكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا كێشه‌كان وه‌ك خۆیانن و بافڵ تاڵه‌بانی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاندووه"پابه‌ندی بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌بێت".
سەراوی دەشڵێت"ئەو کەسانەى لە کاک قوباد و بافڵ تاڵەبانى نزیک بوون لە مەڵبەندەکان و کۆمیتەکان لەلایەن کەسانى نزیک لە کاک لاهوور دوور خراونەتەوە، بەشێکیش خەتای کاک بافڵ بووە کە خۆی ساحەکەى بۆ کاک لاهوور چۆڵ کردووە".
Your Comment