بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئۆپراسیۆنێک لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری کوردستان ئەنجام دراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە سەرکردەیێکی داعش بەناوی ئەبوو مەنسوور دەستگیر بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سەرکردەیەی رێکخراوی داعش بە ناسنامەیێکی ساختە سووڕاوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment