یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان ناوی ئاڵا تاڵەبانى-ی لە لیژنەی هەڵبژاردنەکانی  حزبەکە سڕیەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسراوێک بە ناوی "لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کودستان زۆنی کەرکووک، سەڵاحەدین" بڵاو کراوەتەوە و تێیدا ناوی شەش بەربژێری حیزبەکە لە سنوورەکەدا نووسراوە، بێ ئەوەی ناوی ئاڵا تاڵەبانی تێدابێت.

نووسراوەکە بەرواری رۆژی یەکشەممە 22-8-2021ی بە ژمارە 26 لەسەرە و تێیدا نووسراوە، "ئاگاداری هەموو ئەندامان و کادرانی یەکێتی لە سنووری چالاکی میحوەر بکەنەوە کە تەنها ئەم هەڤاڵانە کاندیدی یەکێتین لە سنووری پارێزگای کەرکووک".

هەروەها نووسراوە، "بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەو هەڤاڵانە دەکرێت کە بانگەشەی هەڵبژاردن و کەمپەین بۆ هەر کاندیدێکی دیکە لە دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان" دەکەن.

ئاڵا تاڵەبانی لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە: "ئاگام لەوە نییە دوورخرابێتمەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەرکاتێک بە فەرمی لە دوورخستنەوەی ئاگادارکرایەوە قسەی خۆی دەبێت.

دوورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی حیزبەکە دێت کە لە 08-07-2021ـەوە سەریهەڵدا و بەردەوامی هەیە.

بڕیارە 10-10-2021، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3165

Your Comment

You are replying to: .
captcha