نووسراوەکە بەرواری رۆژی یەکشەممە 22-8-2021ی بە ژمارە 26 لەسەرە و تێیدا نووسراوە، "ئاگاداری هەموو ئەندامان و کادرانی یەکێتی لە سنووری چالاکی میحوەر بکەنەوە کە تەنها ئەم هەڤاڵانە کاندیدی یەکێتین لە سنووری پارێزگای کەرکووک".
هەروەها نووسراوە، "بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەو هەڤاڵانە دەکرێت کە بانگەشەی هەڵبژاردن و کەمپەین بۆ هەر کاندیدێکی دیکە لە دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان" دەکەن.
ئاڵا تاڵەبانی لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە: "ئاگام لەوە نییە دوورخرابێتمەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەرکاتێک بە فەرمی لە دوورخستنەوەی ئاگادارکرایەوە قسەی خۆی دەبێت.
دوورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی حیزبەکە دێت کە لە 08-07-2021ـەوە سەریهەڵدا و بەردەوامی هەیە.
بڕیارە 10-10-2021، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment