پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، بەڵام بۆ حزبێکی دیاریکراو نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیێنێت پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە بەڵام بۆ حزبێکی دیاریکراو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەمیدیای عێراقیی راگەیاندووە هیچ پۆستێک لە عێراق بۆ لایەنێکی دیاریکراو دانەنراوە، بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریش هەمان بابەتە.

بەوتەی بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا وەک چۆن سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پشکی شیعە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش پشکی سوننەیە، بەڵام سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەک لایەنی سیاسیی کوردیی یەکلا نەبووەتەوە.

دەربارەی ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دوای هەڵبژاردن بۆ چ لایەنێک دەبێت شوان محەمەد دەڵێت "ئاڕاستەی گفتوگۆکان دیاریدەکات ئەو پۆستە بۆ چ لایەنێک دەبێت".

لە خولی پێشوویشدا کێشمەکێشێکی زۆر لەنێوان دوو حزبەکەدا لەسەر بەدەست هێنانی ئەم پۆستە ڕوویدا و پارتی دیموکرات فوئاد حسێنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی کاندید کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی توانی پاش بەدەست هێنانی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق وەکوو سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە دەست بەکار ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3161

Your Comment

You are replying to: .
captcha