بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی عاشوورا لە توویتێکدا لە توویتەری تایبەتی خۆی داوادەکات یادی عاشوورا "ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیری توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment