بافڵ تاڵەبانى:ئەو گۆڕانکارییانەى کردومانە بۆ پاراستنی یەکێتى بووە لە هەڵدێران و بەلاڕێدا بردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یێكی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی له ‌هه‌ولێر كرد و باسی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی كرد و ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی چه‌ند هه‌نگاوێكی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی ناوه‌.

کوردپرێس:

میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه‌، بافڵ تاڵەبانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌، یەکێتی چەند ھەنگاوێکی بەئاڕاستەی یەکێتی ناو یەکێتی ناوە و گۆڕانکارییەکان لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی و پارێزگاریکردن بووە لە دەستکەوتەکان و ئەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی یەکێتیی بڕوای پێیانە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە درێژەی کۆبوونەوەکدا بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاندوه‌، کە یەکێتی موڵکی هیچ گرووپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە و رێگەنادەن مێژووی پڕ لە سەروەری ئەم حیزبە لەکەدار بکرێت.

تاڵەبانى دەشڵێت، ئەوەی کردوومانە پاراستنی حیزبی شەهیدان بووە لە هەڵدێر و بەلاڕێدا بردن، یەکێتی لەهەناوی کۆمەڵانی خەڵکەوە دروستبووە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیشی لەپێناو خەڵکدا بێت نەوەک کۆمەڵێک کەس کە یەکێتییان بۆ بەرژەوەندی و مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنا.

لەلایێکى دیکەوە ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كرابوو چووه‌ به‌رده‌م دادگاو ڕایگه‌یاند، پابه‌ندی بڕیاری دادگا ده‌بێت، زیاتر له‌ 40 رۆژه‌ یه‌كێتی له‌ قه‌یرانێكی سه‌ختی ناوخۆیدایه‌و تا ئێستا كێشه‌ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ به‌رده‌وامه‌.

News Code 3120

Your Comment

You are replying to: .
captcha