کوردپرێس:
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی لە نووسینێكدا لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوم رایگەیاند"لەناو خۆپیشاندەرەكاندا، نووسەر و سیاسەتمەداری دوای راپەڕین و ئەندام پەرلەمانی خولی پێشوو گیراون، باوەڕناكەم ئەمانە، پووشێكیان سووتاندبێ، بەڵكوو ئاشكرا دژی توندوتیژیش قسەیان كردووە؛ تكایە، ئەگەر گرتنیان هۆكاری دۆخەكەی خۆپیشاندانەكە بووبێ، با نەبێتە گیرانی سیاسی و پێشێلكاریی ئازادیی هەڵسووڕان؛ بۆیە، هەقە گیراوە سیاسییەكان ئازاد بكرێن، ئەوانەی بارەگا و بنكەشیان سووتاندووە، بە بەڵگە لەسەریان بسەلمێنن و یاسایان بسەپێننە سەر."
مەلابەختیار ئەوەشی وتووە: "ئەگەر هەڵسوڕاوە خاوەن هەڵوێستە مەدەنیەكان ئازاد نەكرێن، بێگومان گرتنەكەیان رەهەندی دژە دیموكراسی وەردەگرێ و لێكەوتەی خراپیشی لێدەكەوێتەوە."
هەروەك پێشنیاریشی كردووە خۆیشیان بۆ "چارەسەری مووچەی خەڵك و پاشەكەوتی مووچە" تەرخان بكەن لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان و نەوتی دزراوی بادینان و سۆران و هەروەها دانانی دادگای تایبەتی بۆ سزادانی گەندەڵەكان كە بەقسەی ئەو زیاتر لە 700 كەیسی گەندەڵكار لە دادگادا، كەڕووی هەڵهێناوە.
Your Comment