کوردپرێس:
لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی باسی لە گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی كرد و رایگەیاند: بەردەوامیش دەبین لەگۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەکێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی.
هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی: یەکێتی وەک ھێزی رێچەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەکێتی ناو یەکێتی ئۆرگانەکانمان رێکخستەوە.
تاڵەبانى جەتی كردەوە لەوەی ئێستا یەک یەکێتی ھەیە کە ئەویش یەکێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێکۆشەران، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەھیدانە.
Your Comment