کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکی حەشدی شەعبیدا هاتووە، سەعید حەسەن، ئامر فەجی هێزەکانی 80ی حەشدی شەعبی کە هێزێکی ئێزیدین و بۆ پاراستنی چیای شەنگال کاردەکەن، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حەشدی شەعبی، جگە لە کوژرانی سەعید حەسەن سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە، فرۆکەیێکی بێ فرۆکەوانی تورکیا رایدەگەیێنێت، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتای لە قەزای شەنگال کرد، لە ئۆتۆمبێلەکەدا شەش سەرنشین ھەبوون و سیانیان بریندار بوون و دووانیان کوژران.
Your Comment