ئەمریکا، عێراق ‌و هەرێمیش هاوشێوەی ئەفغانستان جێدەهێڵێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكى ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، زوو یان درەنگ سوپای ئەمریکا هاوشێوەی ئەوەی لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، عێراق ‌و هەرێمی کوردستانیش جێدەهێڵێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ كردن ‌و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی خۆی نووسیویەتی، "چی بەکەڵکی ئێمە دێت؟ بەبۆچوونی من زوو یان درەنگ سوپای ئەمریکا هاوشێوەی ئەوەی لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، عێراق ‌و هەرێمی کوردستانیش جێدەهێڵێت".

دەشڵێت: "دۆخی ئێمەو ئەوان نزیکە لەیەکەوە، هەردوولاش گیرۆدەی دەسەڵاتێکی گەندەڵ‌ و بێباک‌ و چەکداری شەخس ‌و حزب ‌و خێڵ بوون، هەربۆیە لە 20 ساڵی ڕابردوودا ئەمریکییەکان 88 ملیاریان لە دامەزراندن ‌و بەهێزکردنی سوپا خەرج کرد، بەڵام بەرگەی مانگێک هێرش ‌و پەلاماری تاڵیبانی نەگرت ‌و هەرەسیهێنا".

ئەو بەرپرسە باڵایەی كۆمەڵی دادگەری دەڵێت: "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە سێ شتی گرنگە، پشت بەخوای خۆمان ببەستین ‌و ئەوەندە پشت بەبێگانە نەبەستین، یەکڕیزی‌ و تەبایی ناوخۆ، هەڵبەت یەکڕیزی‌ و تەبایش دەرەنجامی دادگەرییە و بەپێچەوانەشەوە هیچکات ستەمکاریی، تەبایی ‌و ئاشتەوایی بەرهەمناهێنێت".

جەختیش دەكاتەوە، "جگە لەو سێ خاڵە، هیچ ڕێگەیێ دیکە ناتوانێ ئایندەی ئەم هەرێمەو خەڵکەکەی لە هەرەس ‌و کارەسات بپارێزێ".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha