کوردپرێس:
ئیحسان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان لهفهیسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ ئێوارە 15ى 8ى 2021 پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ (زه‌بیحوڵڵا مجاهد) سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی تاڵیبان ئه‌نجامداوه.
ده‌شڵێت:"له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا پیرۆزبایی سەرکەوتنو ڕزگارکردنی ئەفغانستانمان لێکردن‌و دڵخۆشی‌و پەرۆشی برایان‌و خوشکان‌و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەمان پێگەیاندو دوعا‌و نزای خێرمان بۆکردن".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "هەر لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەدا (زه‌بیحوڵڵا مجاهد) زۆر سوپاسی ئەم پەیوەندیەو پەرۆشیەی لێکردینو دوعا‌و هیوای سەرکەوتنو سەرفرازی بۆکردینو لەپەیوەندیەکەدا فەرموی چەند سەرکردەیەک لەتەنیشتمەوەن ڕێز‌و خۆشەویستی زۆریان بۆ موسوڵمانانی کوردستان‌و تەواوی سەرکردەو ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی هەیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کەوتە دەست بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان‌و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتەش بەرەو تاجیکستان هەڵات.
Your Comment