بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران بەغدا بڕیاری ناردنی 200 ملیاری دیکەی بۆ هەرێم دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بۆ ئەم مانگەش 200 ملیار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ناس کوردیی ڕاگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەمنزیکانە پارەکە دەنێردرێت".

ناوبراو وتیشی، "ناردنی ئەو پارەیە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و مسۆگەرە".

لەبارەی ترلیۆنێک و 200 ملیاری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆتایی ساڵ یاخود لەکاتی جێبەجێ کردنی یاسای بوودجە، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت و حساب دەکرێت ئەگەر هەر زیادەیێک بمێنێتەوە ئەوا بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، ئەگەریش حسابی بەغدا بکەوێتە لای هەرێم ئەوا هەرێم دەیداتەوە و تەسفیە حساب دەکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3078

Your Comment

You are replying to: .
captcha