کوردپرێس:
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەمیانی بەشداری بەرنامەیێکی تەلەفزیۆنی مەدیا لەبارەی جووڵاندنی هێز لەلایەن پارتی دیموکراتى کوردستانەوە رایگەیاند: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پەدەکە لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک کۆ بوونەتەوە، دوای ئەو دیدارە ویستیان لە شیلادزێوە لەشکرکێشیی بکەن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی خەمخۆری گەریلاوە، ڕێگریی لە ڕوودانی شەڕ کرا، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش کۆتایی هاتووە چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان.
لەسەر ڕووداوەکەی خەلیفان و بێسەرشوێنبوونی گروپێک گەریلا، ئەندامەكەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەڵێت: هێشتا چارەنووسی ئەو گروپە گەریلایە نازانین، هەپەگە داوای ڕوونکردنەوە کردووە بەڵام پەدەکە وەڵام ناداتەوە، ئێمە لە پەدەکە دەپرسین بۆچی هێرشت کردە سەر گەریلاکان؟، ئایا ئەمە هۆکارێک نییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ؟
لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە توركیا ئۆپۆراسیۆنێكی نوێی بۆسەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەستپێكردووە، لەوكاتەوە بەردەوام شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و گەریلادا ڕوودەدات، هاوكات پەكەكە پارتی بەوە تۆمەتباردەكات كە بە دەستی توركیا دەیەوێت هەرێمەكانی گەریلا گەمارۆبدات و چەند جارێكیش شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پەكەكە و پێشمەرگەی پارتیدا دروست بووە.
Your Comment