نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە وڵاتی سویس کرایەوە

بەشی سووریا- دواى ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سوید، ئیداره‌ى خۆسه‌ری کوردەکانی سووریا نوێنەرایەتیی خۆى لە وڵاتی سویس كرده‌وه‌، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ده‌ڵێت:"هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییانه‌ كاریگه‌رییان له ‌سه‌ر دۆخى سووریا ده‌بێت".

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "نۆرس پرێس"، ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بەشێوەی فەرمیی نوێنەرایەتیی خۆی لەشاری ژنێڤی پایتەختی سویسرا کردۆتەوە.

ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ له‌ژنێڤ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"زۆر گرنگه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیدارەی خۆسه‌ر له‌و و‌ڵاتانه‌ بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ كاریگه‌ریان لەسەر دۆسیەی سوریا هەیە کە پێشتر له‌ئەڵمانیاو فەڕەنساو سوید کراونەتەوە".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپا، کارمان لەسەر کردنەوەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لەژنێڤی پایتەختی سویسرا کردوە، بەوپێیەی سویسرا ڕۆڵێکی گەورەو کاریگەریی لەسەر دۆسیەی سوریا هەیە".

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "مه‌به‌ستی ئیدارەی خۆسەر له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی‌ و سیاسی‌ و ڕۆشنبیرییه‌كان ‌و دابینكردنی ئاسایش‌ و سەقامگیرییە بۆ‌ كوردستانی سووریا".

News Code 3037

Your Comment

You are replying to: .
captcha