کوردپرێس:
لە ڕوونكردنەوەیێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ئاماژە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد کراوە و نووسراوە: لەكاتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی مێهرئاباد لە تاران هەڵەیێكی پرۆتۆكۆڵی كراوەو ئاڵای كوردستان لەبری ئاڵای كۆماری عێراق دانراوە، بەڵام كارە دروستەكە ئەوە بووە لە دیدارە فەرمییەكەی نێوان سەرۆكی ئێران و نێچیرڤان بارزانی ئاڵای عێراق دانراوە.
لای خۆشیەوە نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە تاران بە شارپرێسی ڕاگەیاند، هەڵەیێكی پرۆتۆكۆلی كراوە تەنانەت ئاڵای عێراقیش هەڵنەكراوە بۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەفەرمی ڕوونكردنەوەی داوە.
شایانی باسە لەكاتی سەردانی كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران لە فرۆكەخانە ئاڵای كوردستان لە پێشوازی هەڵكرابوو بەڵام لە دیداری فەرمی سەرۆكی هەرێم و سەرۆک كۆماری ئێران تەنها ئاڵای عێراق لە پێشوازیی بارزانی دانرابوو.
Your Comment