بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبەشداری شاندی باڵای 73 وڵاتی جیهان و بەرپرسانی ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی گەلاوێژی ساڵی 1400 هەتاوی سەید ئیبرائیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی دەستبەکاربوو.
سەیدی ئیبراهیم ڕەئیسی بەگوێرەی ئەسڵی 121ی دەستووری ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردندا کە لە پەلەمانی ئێران بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی حوجەتولئیسلام غولامحسێن ئیژەیی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وەکوو سەرۆکی دەوڵەتی سێزدەهەم سوێندی خوارد.
لە بەشێک لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆک کۆماری تازەی ئێران پاش سوێندخواردن خێرهاتنی میوانانی کۆبوونەوەکەی کرد و وتی: ئاسۆی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران وەرزێکی تازە بوو لە ئازادی، بەشداری کردن لە پڕۆسەی سیاسی و خەڵک سالاری لە مێژووی ئێراندا.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو پەیماننامەیێکی نەتەوەی لە بڕگەی شەشەمی خۆیدا دەڵێت هەموو ناوەندەکانی دەسەڵاتدارێتیی ئێران لە ئیرادە و دەنگی خەڵکەوە پێکهاتووە و ئێستا لە 14ی گەلاوێژی 1400دا جارێکی تر ئیرادەی گەل درەوشایەوە.
ئیبراهیم ڕەئیسی جەختی کردەوە دەبێت سزاکانی سەر گەلی ئێران هەڵبوەشێتەوە و درێژە بە هەوڵە دیپلۆماتیکەکان دەدەین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلانی دراوسێ بە خزم و خوێشی خۆی دەزانێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment