پێویستە شەڕی پەکەکە و پێشمەرگە بە زووترین کات بووەستێندرێت

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لەبارەی شەڕی پەکەکە و پێشمەرگە دەڵێت هێرشەکان بووەستێندرێن و چارەسەری دۆخەکە لەڕێگەی گفتوگۆوە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی پێکدادانەکانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و چەکدارانی پەکەکە لە ئامێدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە پەیامێکدا رایدەگەیێنێت، "هێرشی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە سەرکۆنە دەکەم و ئەوە دەبێتەهۆی لەدەست دانی دەستکەوتەکانی دۆزی گەلی کورد".

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە تویتێکدا لەبارەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە جەخت دەکاتەوە: "هێرشەکان بووەستێندرێن و چارەسەری دۆخەکە لەڕێگەی گفتوگۆوە بکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 296

Your Comment

You are replying to: .
captcha