کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزی نوێی تورکیا لە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد و پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربونى له‌ باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، لەدیدارێکیشدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی داهاتوی عێراق و چەند تەوەرێکی دیکە کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 28ی تەمووزی 2021 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد و رایگەیاند، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربونى له‌ باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."

بەپێی راگەیێندراوەکە، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق، دۆخى بڵاوبونه‌ى په‌تاى کۆرۆنا له‌ عێراق و توركيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رانی ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بون.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئاليڕزا گونه‌ى، باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربونى له‌ باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كران و هه‌ردولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌مو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عيراق، دۆخى بڵاوبونه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 له‌ عيراق و توركيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

News Code 2898

Your Comment

You are replying to: .
captcha