بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی تویتێکی کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە "پێشوازی له ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م، که ههنگاوێکی گرنگه به‌ره‌و بەھێزکردنی ھاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابووری و کولتووری".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی توویتەکەشیدا نووسیویەتی: "ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیران کازمی و تیمی عێراق ده‌که‌م".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment