کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 27ی تەمووزی 2021 وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 17141 (حەڤدە هەزار و سەد و چل و یەک) پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەش 3559 (سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجاو و نۆ) کەس تووشی کۆرۆنا بون و 13 توشبوش مردون، بەگوێرەی ئامارەکانیش 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجام داوە تووشبووی پەتاکەبون بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن بەبەستنی دەمامک و دورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ هاوکاربن لەکۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەکردنی پەتاکە.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەئاستی بڵابوونەوەی کۆرۆنا لەهێڵی سور و مەترسیدار نزیک دەبێتەوە، بەجۆرێک دوێنێ 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە توشی کۆرۆنا بون و 3559 (سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجاو و نۆ) کەس توشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش 50%یان لەپارێزگای دهۆک بون کە 1564 (هەزار و پێنج سەد و شەست و چوار) توشبو لەو پارێزگایەدا تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆیە ئەمڕۆ بەئامانجی زیادکردنی نەخۆشخانەکانی چارەسەری وتوشبووانی کۆرۆنا و گرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری بەپەلە سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردوە و پێداویستییەکانی پارێزگاکەش لەئامێر و ئۆکسجینی پێویست دابین دەکەن، هۆکاری بەرزی ژمارەی توشبوانیش لەدهۆک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ 8474 (هەشت هەزار و چوار سەد و حەفتا و چوار) پشکنین ئەنجام دراون.
وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتووشدا ژمارەیێک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازی کردن لەت ووشبووانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.
Your Comment