پاراستن‌ و زانیاریى هەر ڕۆژێک خەڵک مەشغوڵ دەکەن بەدزیه‌کەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى عێراق دەڵێت ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاکانى پاراستن‌ و زانیارى پارتى‌ و یه‌کێتیه‌وه‌ له‌سه‌ر دزی کردن بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ بۆ مه‌شغوڵ کردنى خه‌ڵک ‌و له‌بیر بردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌کانه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ‌فه‌یسبووکى خۆى به‌راوردکاریێکى کردووه‌ له‌نێوان هه‌نارده ‌و داهاتى نه‌وتى عێراق ‌و هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و ده‌ڵێت: "ڕێژەی داهاتی نەوت کە بۆ عێراق دەمێنێته‌وه‌ دەکاتە 86.2% ، به‌ڵام له ‌هه‌رێم 42% ى بۆ حکوومەته‌ که‌ لەوەش بەشێکی هەر بۆ کۆمپانیاکانی حزبه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌راوردکاریه‌که‌ى به‌مشێوه‌یه‌ کردووه‌:

عێراق لەماوەی شەش مانگدا:

528.15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت دەکاتە 62.2 دۆلار.

داهاتەکەی دەکاتە 33.17 ملیار دۆلار.

داهاتی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت ‌و مووچەی فەرمانبەری بیانی ‌و خەرجی دەرهێنانی نەوت دەکاتە 4.6 ملیار دۆلار.

ڕێژەی خەرجی دەرهێنان‌و مووچەی فەرمانبەری بیانی‌ و حەقدەستی کۆمپانیاکانی دەرهێنان دەکاتە 13.8% .

ڕێژەی داهاتی نەوت کە بۆ حکوومەتی عیراق دەمێنێته‌وه‌ دەکاتە 86.2%

بەڵام داهاتی نەوت لە هەرێمی کوردستان:

%14 بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتە.

%44 بۆ کۆمپانیاکانی حزب ‌و بەرپرسەکان ‌و بنەماڵەکانە.

%42 بۆ حکوومەتی هەرێمە لەوەیش بەشێکی هەر بۆ کۆمپانیاکانی حزبە وەک کار و ستێر گروپ ‌و فاروق گرپ ‌و ساوس کوردستان ‌و خۆشناوو کورد ئۆیل‌ و نەفت ئۆیل‌ و هتد، بەڵام بەڕێگەی ناڕاستەوخۆ..

له‌کۆتاییشدا ئه‌وه‌ى ڕوون کردۆته‌وه‌، "کەچی خەڵکیش بێ مووچە و بێ کارەبا و بێ خزمەتگوزاری‌ و به‌بێ ئاوی ژیان دەباتەسەر، لەگەڵ ئەویش دەزگاکانی پاراستن ‌و زانیاریى هەر ڕۆژێک خەڵک مەشغوڵدەکەن بەدزیه‌کەوە!!!! بۆ ئەوەی هەموومان لەبیربچێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2843

Your Comment

You are replying to: .
captcha