باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کەسێکی مسوڵمانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مارک پریسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لەعێراق لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا زانیاری لەبارەی خۆی رو.ندەکاتەوە رایدەگەیەنێت لەڕووی ئاینییەوە مسوڵمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک پریسۆن ڕیچاردسۆن لە پەیامەکەیدا دەڵێت، پێخۆشحاڵە کە بۆ دوەمجار لە عێراق دەبێت دوای ئەوەی چەند ساڵێک لەمەوبەریش وەک یاریدەدەری باڵیۆز لە بەغدا کاری کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو پێیەی مسوڵمانە خواستی ئەوەی هەیە زانیاری زیاتری هەبێت لەسەر عێراق، دەشڵێت، "بەشێک لەکاتەکانم بۆ قسەکردن لەگەڵ کوڕەکەم عەلی لە لەندەن تەرخان دەکەم بۆ باشترکردنی زمانی عەرەبی".

25ی حوزەیران وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردبوو، مارک پریسۆن ڕیچاردسۆن لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەستبەکار دەبێت و جێگەی ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا دەگرێتەوە کە لەمانگی ئەیلولی 2019ەوە لەو پۆستەدایە.

باڵیۆزی نوێی بەریتانیا پێشوتر وەک دیپلۆماتکار (2013-2014) لە عێراق کاری کردوە، هەروەها ماوەی زیاتر لە 22 ساڵ ئەزموونی وەک دیبلۆماتکار لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەیە.

مارک پریسۆن لەو ماوەیەدا لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە خەرتوم، کابوڵ، ماقادیشۆ کاری کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2796

Your Comment

You are replying to: .
captcha