کوردپرێس:
ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیە و بابەتی جیاوازەوە كراوە لەوانەش پرۆسەی سیاسی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی سنوریی باب ئەلهەوا بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەردەوام بوونی توركیا لە بڕینی ئاوی شاری حەسەكە، بۆیە داوایان لەشاندەکە کردوە رێگەچارەیێكی دیكە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگرنەبەر.
لای خۆیەوە دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا باسی لەوەکردوە، بەلجیكا رۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرز دەنرخێنێت لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دووپاتی كردووەتەوە کە زۆر نیگەرانن لە دۆخی كەمپەكان، بەتایبەتی لەم كاتەدا کە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیێكی بەرچاو بڵاو بووەتەوە.
Your Comment