کوردپرێس:
کاروان گەزنەیی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی2020 و شەش مانگی یەکەمی 2021 زیاتر لە 60 هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی 700 کەس لە وڵاتانی بولغاریا، بلاڕووسیا و سڕبیا دەستبەسەرکراون".
کاروان گەزنەیی راشیگەیاندوە: "ئەم کۆچە بە لێشاوەی گەنجان دەرەنجامی نەبوونی هەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن".
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە: "کۆچی گەنجان، سەرباری لەدەستدانی سەروەتێکی گەورەی مرۆیی زۆر کاریگەری کۆمەڵگە، کاریگەری ڕاستەوخۆیی بەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و مەترسییەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەون، ئاشکراشی کردووە: بە فەرمی داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ سازدانی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئەو پرسە.
Your Comment