نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و پێشوازیی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا کرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەك جینۆساید و هیوا دەخوازێت پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش ئەو کارە بکەن.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تویتەری، لەبارەی ناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان وەك جینۆساید لەلایەن پەرلەمانی بەلجیكیایەوە ڕایگەیاند: ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە و پێشوازی لێده‌که‌م.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و ببێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان.

دوای ئەوەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیكا ڕەشنووسی پڕۆژەیەكیان پێشكەشكرد بە مەبەستی دەنگدان و بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، دوێنێ پەرلەمانی بەلجیكا پڕۆژەكەی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد، ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەش ھۆڵندا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند، بەوەش بەلجیكا بوو بە دووەمین وڵاتی ئەوروپا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بە جینۆساید دەناسێنێت.

لە سێی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش قەزای شەنگالی ئێزیدی نشینیان داگیركرد و بە ھەزاران ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و ژمارەیەكی زۆریش بێ سەروشوێن بوون.

News Code 2754

Your Comment

You are replying to: .
captcha