مەزڵووم كۆبانی: هێزەكانی توركیا گۆڕی شەهیدانی بەرگری لە عەفرین هەڵدەدەنەوە

بەشی سووریا- مەزڵووم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگەیاند، هێزە داگیركەرەكانی توركیا دەستیان كردوە بە هەڵدانەوەی گۆڕی ئەو شەهیدانەی كە لە كاتی بەرگریكردن لە عەفرین لەدژی داگیركاری، شەهید بوون و لەو بارەیەشەوە راستییەكان دەشێوێنن.

کوردپرێس:

مەزڵووم كۆبانی، ڕۆژی هەینی، 16ی تەمووزی 2021 لە تویتێكدا نووسیویەتی"هێزە داگیركەرەكانی توركیا گۆڕی ئەو شەهیدانە هەڵدەدەنەوە كە لەمیانی بەرگریكردن لە شاری عەفرین لە دژی داگیركاری شەهیدبون."

کۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوە كە توركیا راستییەكان دەشێوێنێت سەبارەت بە گۆڕی ئەو شەهیدانەو وا پێشكەشی رایگشتی جیهانیان دەكات كە گوایە "گۆڕی بەكۆمەڵن."

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە دەستبەجێ هەڵوێستییان هەبێت بۆ راگرتنی ئەو "پڕۆسەی كۆمەڵكوژییە"و پاراستنی عەفرین و خەڵكەكەی لەبەرامبەر تاوانەكانی جەنگ و تاوانەكانی دژبە مرۆڤایەتیدا.

News Code 2752

Your Comment

You are replying to: .
captcha