لاهوور شێخ جەنگى بە مەرج بە هاوسەرۆکى یەکێتى مایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە ئامادەبوونى هاوسەرۆکى یەکێتى کۆ بووە و تیایدا بریار درا کە لاهوور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى بمێنێتەوە، بەڵام بە مەرجێک کە هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت.

کوردپرێس:

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە لەسەرچاوەیێکى ئاگادار لە مەکتەبى سیاسیی یەکیتەوە دەستى کەوتووە ئەمشەو مەکتەبى سیاسى یەکێتى بە ئامادەبوونى هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و لاهوور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانى کۆبووەتەوەو دوای گفتوگۆیەکى زۆر گەیشتوون بەو بریارەی کە لاهوور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى بمێنێتەوە بەبێ بوونى هیچ دەسەڵاتێک.

هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەى دۆخى یەکێتى ئاسایی بکەنەوەو هیچ لایەنێک لە میدیاوە هێرش نەکاتە سەر ئەوی ترو کێشەکان بەبێ دەنگی کۆتایی پێ بهێنن.

هەروەها سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە کە لاهوور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەى کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتى دەگۆڕن یان پلنیۆم ئەنجام دەدەن، هەرکاتێک یەکێک لەو دوو پێشنیارە جێبەجێکرا ئەوکاتە لاهور شێخ جەنگى لە هاوسەرۆکى لادەبرێت و بافاڵ تاڵەبانى دەبێتە سکرتێرى گشتى یەکێتى و جێگرێک یان دوو جێگر بۆ سکرتێر دادەنرێت.

بەهۆى ئەو رێکەوتنەشەوە لاهوور شێخ جەنگى بریاریداوە کە پەیامەکەى ئەمشەوی بڵاونەکاتەوەو هیچ قسەیێک لەسەر ئەو دۆخە نەکات.

هاوکات بریارە دوای جەژن ئەنجومەنى سەرکردایەتى کۆبێتەوە بڕیاری کۆتایی بدات بە هەموارکردنەوەى پەیڕەوی ناوخۆی یان ئەنجامدانى پلنیۆم یان هەر بریاریەکى دیکە.

News Code 2746

Your Comment

You are replying to: .
captcha