کوردپرێس:
نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، بەیاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بەڕێوبەری دژە تیرۆر، سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی كرد و لەگەڵ د. خەسرەو، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری و سەرجەم بەڕێوبەرانی ئاسایش لەبارەی پرسە ھەنوكەییەكان گفتوگۆیان كرد.
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە ئەژی ئەمین وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەك بەڕێوبەری دژە تێرۆر، بەفەرمی بە لێپرسراوانی ئاسایشی ناساند، باسی لەوەشكرد ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی وەریان گرتووە ئەركە لەسەرشانیان و جێگەی هیواو متمانەشن بۆ جێبەجێكردنی.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، ئەركی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕودانی تاوان و هەماهەنگیكردن لە نێوان دەزگا ئەمنییەكانی تر لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی كار و ئەركی هەریەك لەو دەزگایانە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەكەدا دووپاتیشیكردهوه، "نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن و ئەركی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئارامییە".
ههروهها قوباد تاڵەبانی بەشدارانی كۆبوونەوەكەی دڵنیا كردۆتهوه لەوەی ھاوكاریان دەبێت لە راپەڕاندی كارەكانیان و چاوەڕێی كاری باشتریان لێدەكات.
Your Comment