مه‌حموود عوسمان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عه‌بادی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به‌ بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا ده‌دوێت

به‌شی ئێران/ کوردی- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کورد ڕای‌گه‌یاند: عه‌بادی تاکلایه‌نانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و حکوومه‌تی هه‌رێمیش به‌ دوای بیانوویێکدا ده‌گه‌ڕێن خۆیان به ‌دوور بگرن له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی عه‌بادی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی دوو خولی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران به‌هه‌ڵه‌دا چوووه‌ چوونکه‌ تاکلایه‌نه‌ بۆچوونی خۆی خستوووه‌ته‌ڕوو له‌سه‌ر پرسه‌که‌ و هیچ ڕاوێژێکی به‌ وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستانی عێراق نه‌کردوووه‌.

مه‌حموود عوسمان ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق به‌ جۆرێک توندوتۆڵه‌ و ئه‌مریکا هه‌رگیز ناتوانێت کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت و ده‌بێت ڕێگه‌ی‌تر بدۆزنه‌وه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوووه‌: به‌شێکی زۆر له‌ به‌رپرسه‌ سیاسییه‌کانی عێراق دژی هه‌ڵوێسته‌کانی عه‌بادی بوون له‌سه‌ر پرسی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران و ته‌نانه‌ت فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی حکوومه‌تی عێراق نییه‌.

مه‌حموود عوسمان ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه‌ هه‌رچه‌نده‌ سیاسه‌تی هه‌رێم به‌شێکه‌ له‌ سیاسه‌تی عێراق به‌ڵام له ‌ئێستادا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ‌دوای بیانوویێکدا ده‌گه‌ڕێت تا خۆی له‌و گه‌مه‌ سیاسییانه‌ به‌ دوور بگرێت چوونکه‌ حکوومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ده‌ست بده‌ن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ‌ڕوو: ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا به‌ ئه‌زموونێکی خراپدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌ وڵاتانی جیهان له‌ سه‌نگه‌ردایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی کۆریای باکوور و ڕووسیا و ئێران و تورکیا و ڤه‌نزوێلا و چین و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرسی فه‌له‌ستینیش سیاسه‌تێکی خراپ جێبه‌جێ ده‌کات.

هاوکات له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسێکی هه‌واڵیدا ڕای‌گه‌یاند له‌گه‌ڵ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران نین به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان پابه‌ند ده‌بن پێیانه‌وه‌.

دوای وته‌کانی عه‌بادی مشتومڕه‌کان سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌کردنى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ئاڵۆزتر بوون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له‌ ٢٠ گرووپ و حزبى سیاسىی شیعه‌ به‌ شێوازى جۆراوجۆر ناڕه‌زایی و تووڕه‌ییی خۆیان له‌ به‌شداریى عێراق له‌و پلانه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌ ده‌ربڕى.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ته‌سنیم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27301

Your Comment

You are replying to: .
captcha