بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوێنێ سێشەممە لە کاتی پێشکەش کردنی گوتارێک لە دیلۆک باسی لە هەوڵی پارتەکانی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کورد کرد و گوتی هیچ کەسێک ماف و بوێریی ئەوەی نەبێت داوای دەنگی کورد بکات گوتیشی با هیچ کەسێک دەنگی کورد بە پارووێکی ئاسان نەزانێت.
بوڵدان لەبارەی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە و هەنگاوی داهاتووی پارتەکە گوتی بێگومان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆمان هەیە و بە باشترین شێوە بەجێیدەهێنین.
بوڵدان رووی دەمی لە پارتەکانی تورکیا و بەتایبەتیش لە هاوپەیمانیی میللەت (جەهەپە و ئیی پارتی) کرد و گوتی: "ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، دیموکراسی لە تورکیادا بەرپا نابێت".
هەدەپە ساڵی 2019 لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا پشتیوانیی لە بلۆکی ئۆپۆزسیۆن کرد و دژی ئاکپارتی و مەهەپە دەنگیدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment